تۆ بڵێیت ئه‌وانیش هه‌ستیان وه‌ك هه‌ستی ئێمه بێت...؟؟؟
Monday, November 07, 2005
دوا دیـــدار
په‌نجه ته‌زیوه‌كانم له نێو په‌نجه‌كانی نا بوو بارانیش جه‌سته‌ی سڕمانی له ئاوههڵكێشابوو هه‌نگاوه‌كانمان زۆر به هێمنی ده نا، جار جاره‌ش به تیله‌ی چاو ئهمانڕوانیه یه‌كتر هه‌ر یه‌كه‌مان له دڵی خۆیدا شتێكی ئه‌وت... تۆ بڵێیت ئه‌مه دوا دیدار بێت..؟؟ تۆ بڵێيت جارێکی تر شه‌قامه‌كان هه‌نگاوه‌كانمان بگرێته ئــامێز ؟؟ تۆ بڵێیت جارێكی تر هه‌ناسه‌م پڕكه‌م له شنه‌ی عه‌تری لێوی و چاوم ببڕمه چاوه مه‌نگه‌كانی ؟؟ له‌و ساته‌دا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ستم زۆر لاواز بوو پرسیاره‌كانم بێ وه‌ڵام بوو بۆیه هێچم بۆ ناوتراو زارم بێ كه‌لام بوو.. به‌ڵام دڵم پێی وتم ئه‌مه دوا دیداره... ئه‌مه دوا دیداره... هه‌ر بۆیه ڕوخسارمان گه‌لێ ماته‌مینی پێوه دیار بوو كاتێك گهشتینهنزیكی ماڵه‌وه، به هێمنی په‌نجه له‌رزۆكه‌كانم له نێوان په‌نجه‌كانیدا هێنایه ده‌ره‌وه به نه‌رمه هه‌نگاوێك لێی دوور كه‌وتمه‌وه وجار جاره‌ش ئاوڕێكم لێ ئه‌دایه‌وه، ئه‌موویست هه‌نگاوه‌كانم زیاد بكه‌م به‌ڵام پێم نه‌بوو بڕۆم ئه‌تووت بزمارێكی ڕه‌قم و له‌دار كوتراوم ،له ناكاو ئــاوڕیكم دایه‌وه‌و به ڕاكردن چوومهوهلای ده‌ستم له ملی كرد‌و لێوم له‌سه‌ر لێوی دانا و هه‌ناسه‌مان تێكه‌ڵ یه‌ك كرد ڕیزێ دڵۆپی فرمێسك له‌چاوانمان ئه‌باری.. حه‌زم ئه‌كرد له‌و كاته‌دا ته‌نها بۆ یه‌ك چركه گشت یاساودهستورهكانی جیهان به ده‌ست من بوایه هه‌مووئه‌و بیر‌و بۆچونه كۆنه په‌رستیانه پێشێل بكه‌م و بیان گۆڕم كه من و ئه‌و و هه‌زارانی وه‌ك ئێمه‌ش تا ئێستا پێوه‌ی ئه‌ناڵێنین...بۆ جاری دووه‌م په‌نجه‌كانم له نێوان په‌نجه‌كانی هێنایه ده‌ره‌وه و جه‌سته‌م له جه‌سته‌ی جودا بۆوه‌و هه‌تا دوا ساتی له چاو وونبوون ئاوڕمان بۆ یه‌ك ئه‌دایه‌وه...ئــه‌و ڕۆشت وله‌و كاته‌وه چاوم پێی نه‌كه‌وتۆته‌وه كۆمه‌ڵێك ئازار‌و خه‌فه‌ت و ژانیشی بۆ من جێهێشت، ته‌نها ئه‌وه‌ی فه‌رامۆشی به دڵی من ئه‌دات وێنهكانێتی به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌یر كردنی هه‌ر وینه‌یه‌كی پێكی شادی و مه‌رگ ئه‌نۆشم وهێدی هێدی ئه‌توێمه‌وه.......ئــه‌و ڕاستگۆ بوو منیشی خۆش ئه‌ویست منیش شــهیدای ئه‌و بووم به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی لێك جودا كردهوهكهسهكانی ده‌وروبه‌ری بوون كهنهفام بوون كه بیر‌و بۆچونی كۆمهلایهتیان له پله‌و پایه‌یه‌كی نزمدا بوو........بمرێ كۆنه په‌رستی .......بمرێ عه‌شیره‌تچێتی......بمرێ ئه‌و كلتوره كۆنه نـــابهجێیهی كه به‌زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌رمانداو ئه‌بێت ملكه‌چی بین.....!!!
Wednesday, November 02, 2005
تـــــۆ......
ووشه‌ی ناسك نه‌ما له‌فه‌رهه‌نگا...
نه‌یكه‌م به دیـــاری و بۆت نه‌نێرم
كاتێك ئه‌هاتیه لام....
ده‌ست و په‌نجه‌م ئه‌كرده شانه
تاكو پرچی لوولتی پێ دابێنم
ڕۆژانێ بوو تینوی لێوم
ئاوی لێوتی ئه‌خوارده‌وه
كه‌چی ئێستا له یادێكا ماچه‌كانم
ئاوی دڵت ناخواته‌وه......!!
ڕۆژێ نه‌بوو هه‌زاران جار
خۆم نه‌كه‌مه قوربانی تـــۆ....
هێنده پیرۆز بووی له‌لام
سوێندم ئه‌خوارد به چاوی تـــۆ...
شــهوێك نه‌بوو وه‌كو مۆمێك
نه‌توێمه‌وه بۆ خه‌نده‌ی تـــۆ....
كه‌چی ئێستا وا به‌ته‌نهام
گوێ هه‌ڵده‌خه‌م بۆ ده‌نگی تـــۆ....
ههتــــا مردن چاوه‌ڕوانم
بۆ ســـــاتێكی بینینی تـــۆ
بۆ ســــاتێكی بینینی تــــۆ
Monday, October 31, 2005
ئــــــاخ ته مه ن
ئه‌وا ساڵێکی تريش لهتهمهنـــم ڕۆی..كه‌چی دڵم وه‌ك خۆیه‌تی..ئه‌وا مۆمێكی تریشم له‌ته‌مه‌نم كوژانده‌وه ئه‌مڕۆ ...كه‌چی خه‌ونه‌كانم هێشتا نه‌هاتۆته دی...(من) ئه‌زانم ته‌مه‌ن ئه‌ڕواو نایه‌ته‌وه ...به‌ڵام (تـــۆ) دڵ و گیانمی ...هه‌ر تۆم خۆش ئه‌وێت تـــــا ئه‌به‌دی........!!!
Friday, October 28, 2005
نيوه شــه و
كات ژمێر دووی شه‌و بوو هێشتا نه نووستبوم ، ئه‌و شه‌وه نازانم بۆ هه‌ر له خۆمه‌وه هه‌ستم به ئازار‌و نامۆیی ئه‌كرد، نازانم بۆ خه‌و له چاوم تۆرابوو بیری ئه‌وم ئه‌كرد؟؟ یاخود زامی یاده‌كانی بێ ئۆقره و بێ خه‌وی كردبوم، ژوره‌كه‌م له‌به‌ر دوكه‌ڵی جگه‌ره په نگی خواردبۆوه، به‌په‌له هه‌ستام په‌نجه‌ره‌كه‌م كرده‌وه تاكو دوكهلهكه پچێته ده‌ره‌وه..كه‌مێك وه‌ستام ڕوانیمه كووچه‌و شه‌قامه‌كان گڵۆپه زه‌رده‌كان به ئاسته‌م دهتروسكانهوهله خشپه‌ی دار سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر گوێت له ده‌نگی هیچی ترنه‌بوو..چاووم دیمه‌نی ئه‌و كچ و كوڕه‌ی ئهقۆستهوه كه‌به ئه‌سپایی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕین و ده‌ستیان له‌ده‌ستی یه‌ك نابوو، منیش له‌و ساته‌دا هه‌زارو یه‌ك خه‌یاڵ به‌به‌ر ده‌رگای ئیلهاممدا ڕادهبووردن باشه من بۆچی وام لێهات ؟؟؟ تاوانی من بوو یان ئـــه‌و ؟؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆشی ئهوویستم بۆ وای لێكردم ؟؟ ....تۆ بڵێیت ئێستا ئاگای له دڵی من بێت تۆ بڵێیت ئه‌ویش وه‌ك من ئێستا خه‌و له چاوانی تۆرابێت ؟؟؟
هه‌ر خۆشم به‌خۆمم ئه‌وت به‌خوا من بێ ئه‌قڵ و بێ ده‌ماخم ئێستا ئه‌و له‌شیرین خه‌ودایه كه‌ی ئـــاگای له منه..به هیمنی چووم ده‌رگای ژووری منداله‌كانم كرده‌وه تا توانیم تێم ڕوانین ئه‌تووت په‌ری بچكۆله‌ن و له ناو هه‌وری ئاسمانی شین‌دا نووستون،وه‌ك فیلمی سینه‌ما ئه‌و ڕۆژانه‌م هاته‌وه پێش چاوكه چۆن بهرهبوونه سهروپۆتهڵاكی باوكیان كاتێك له ئیش ئه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵێ به باوكه باوكه دوای ئه‌كه‌وتن،هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌یوویست باسی ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ بكات كه جۆن به‌سه‌ری بردوه..وه‌ك گۆمێكی مه‌نگم لێهات،جوڵه‌م نه‌كرد ترپه‌ی دڵم وورده وورده به‌ره‌و زیاد بوون ده‌رۆی،كه‌فی ده‌مم كۆمه‌ڵێك وشه توڕه‌یان ده‌رده‌بڕی..خوا تۆڵه‌ی من و ئه‌و مناڵه بێ باوكانهت لێ بكاتهوهئاخر ئه‌وان تاوانیان چی بوو..؟؟؟ده‌رگاكه‌م داخستوو ژوره‌كه‌م جێهێشت و هاتمه‌وه به‌ر په‌نجه‌ره‌كه ، فرمێسكی په‌شیمانی له چاوانما قه‌تیس مابوو هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌م هاتنه‌وه پێش چاوو كه چۆن یه‌كمان ناسی وبهشهرمهوه پێم ووت (خۆشم ئهووێیت)..داخه‌كه‌م خۆزگه هه‌ر ئه‌وساته پێم له‌دڵی خۆم ئه‌ناو ئه‌و ووشه‌یه‌م نادركان تا ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه به‌چاوی خۆم نه‌بینم و خۆم ماڵ وێران نه‌كه‌م.. به‌درێژایی چوار ساڵ من خۆم خه‌ڵه‌تاند خۆشه‌ویستی ئه‌و وای لێكردم كه‌بیر له هیچ شتێك نه‌كه‌مه‌وه...ئه‌وێكی بێ وهفــــا...،كه بووه گێژهڵوكهو من و منداڵه‌كانمی له‌ناخی زه‌ویدا هه‌ڵكه‌نی..له ناكاو شریخه‌ی هه‌وره تریشقه به ئاگای هێنامه‌وه‌و بارانینیش نم نم ئه‌باری ئه‌ویش ئه‌گریا بۆ من و منیش بۆ ئــــه‌و.....!!! شه‌ماڵی بزێویش جار جاره خۆی ئه‌كرد بهمدیو په‌نجه‌ره‌كه‌دا و سه‌رو قژهتێك ئاڵاوهكهمی بڵاو ئه‌كرده‌وه، ده‌ستێكم به‌چاوه ته ڕهكانمدا هێناوفرمێسكهكانم سڕی، ئاخێكی قووڵم هه‌ڵكێشا و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه هاتمه سه‌ر جێگاكه‌م وه‌ك هه‌موو شه‌وه‌كانی تر و لیی خه‌وتم.....

بیرت ئــــــهكهم
له كــوێیت؟؟؟
Subscribe to:
Posts (Atom)