Saturday, September 04, 2010

په‌شیمانم


وامه‌زانی
تۆ ئه‌و که‌سه‌ی
چه‌ندین ساڵه‌به‌ دوایدا وێڵم و لێم وونه
وامه‌زانی
ئه‌و عه‌شقه‌ی تۆ هێنده‌ قوڵه‌
هه‌ر وه‌کو گۆمێکی بێ بنه‌
خۆشم وویستی
زۆر شێتانه‌
عاشقت بووم
زۆر کوێرانه
‌بێ گوومان بوم لێت
ووتم ئه‌ویش ته‌نهاشیتی منه
‌به‌ڵام به‌خوا زۆر هه‌ڵه‌ بووم
نه‌مه‌زانی
دونیان عه‌شق و ئه‌وینی تۆ
زۆربێ وه‌فا و دروزنه‌

Thursday, December 11, 2008

ئه‌مشـــــــه‌و

چاو به‌ فرمێسک
مات و عاجزم
پڕ له‌ گریانه‌ قوڕگم
ئه‌مشـــه‌و.....
سه‌رم مه‌سته‌
به‌یادی یاده‌کانی تۆ
زۆرت بیر ئه‌که‌م
ئه‌مشــه‌و.....
ئاگری دووریت
به‌ربۆته‌ گیانم
ته‌نیام بۆت سووتاوم
ئه‌مشــه‌و.....
وه‌ره‌ لام ته‌نیا بۆ ساتێ
دڵه‌ی خه‌مبارم په‌رێشانه‌
ئه‌مشــه‌و.....
تۆ خۆت پێت ووتم شه‌وانه‌
عاشقه‌کان ده‌سوتێن و
ده‌بن به‌ مۆم
که‌چی ڕۆشتی و جێت هێشتم
ئاوڕێکت نه‌دایه‌وه‌
له‌ دڵه‌ی پڕ سوێم
ئێستاش به‌ دڵ پێت ئه‌لێم
تو خوا وه‌ره با تێر بۆنتکه‌م
ئه‌مشــه‌و‌.....

Saturday, December 23, 2006

کـــــام سه‌ری ساڵ


به‌ زمانی کچێکی 8 ساڵه‌وه‌ بۆ باوکی


بابه‌ بۆ ئه‌م سه‌ری ساڵه‌‌‌
چیت بۆ کڕیم چیت بۆ ناردم...؟؟
چۆن یادی منت کرده‌وه‌.....
وات ئه‌زانی وه‌کو جاران له‌لاتم....؟؟؟
چۆن ده‌ستت هێنابه‌سه‌رما...
چۆن له‌باوه‌شت گرتم...؟؟؟
بۆ ته‌مه‌ن درێژی من
کــــام دوعایه‌ت بۆکردم..؟؟؟
بابه‌ من تۆم زۆر خۆش ئه‌وێ
ئه‌ی بۆ نایه‌ی به‌لامه‌وه‌
هه‌تا ئێستا نه‌تبینیووم...
به‌جلی قوتابخانه‌وه‌....
بابه‌ ئه‌ی له‌گه‌ڵ کێ بڕۆین
له‌ دوانزه‌ی شه‌وا بۆ ده‌رێ.....؟؟؟
کێ جانتای پڕ فیشه‌که‌ شێته‌و ده‌مه‌قاچان
بابه‌شانیاو من هه‌ڵگرێ....؟؟؟
ئه‌ی کێ بۆمان پێ بکه‌نێ و
گاڵته‌و گه‌مه‌مان له‌گه‌ڵ بکـــا...؟؟
له‌عه‌زره‌تی کزه‌ی سه‌رما
ده‌ستی ته‌زیومان ماچ بکـــا...؟؟
جا که‌ته‌قه‌و تۆق که‌م بۆوه‌
ئه‌چینه‌وه‌ ماڵه‌که‌مان..
له‌سه‌رما چۆن بڕۆمه‌وه‌..
کێ ئه‌مکاته‌ قه‌ڵادۆشکان...؟؟؟
ئه‌م جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌ش
چۆن به‌ته‌نیا بکه‌م هه‌مدیسان...
ساڵی پاریش هه‌ر به‌ته‌نیا بووین
بۆ ڕۆیشتی و ئێمه‌ت به‌جێهێشت
بــــابه‌ گیان.....؟؟
بۆ ساڵی داهاتوو بابه‌
من حه‌ز ئه‌که‌م له‌گه‌ڵمان بی
له‌نێوان من و خووشکه‌کانم
تـــۆ مۆمی سه‌ری ساڵمان بی
ئه‌وسا ئه‌ڵێم ڕاسته‌جه‌ژنه‌و
ساڵێکی تازه‌ هاته‌وه‌...
چی خه‌می پارو پێراره‌
هه‌موویمان بیر ئه‌باته‌وه‌...
ئێمه‌ت بیر نه‌چێت بابه‌گیان
ئه‌م هه‌موو دێڕه‌م بۆ ووتویت
ئه‌زانم ماوه‌ی چوار ساڵه‌
تۆش له‌ ئێمه‌دابڕاوویت
ئێمه‌ش حه‌ز ئه‌که‌ین
له‌هه‌موو جه‌ژنێکــــا
تۆ له‌گه‌ڵمان بی
ئه‌زانم که‌تۆش ناته‌وێ
دوور له‌ ئێمه‌و به‌ته‌نیا بی
جه‌ژنت پیرۆز بێت بابه‌ گیان
ئێمه‌ چاوه‌ڕێین بۆ ساڵی داهاتوو
بزانین هه‌قی ئه‌م چوار ساڵه‌مان چۆن
بۆ ئه‌که‌یته‌وه‌ زوو به‌ زوو....

Tuesday, October 31, 2006

ته‌مه‌ن

ئه‌وا ساڵێکی تریش له‌ته‌مه‌نم ڕۆی
که‌چی دڵم هه‌ر شه‌یدایه‌و وه‌ک خۆیه‌تی
مۆمی 36 ساڵه‌ی ته‌مه‌نم کوژانده‌وه‌ ئه‌مڕۆ
که‌چی هێشتا
خه‌ونه‌کانم هه‌ر نه‌هاتۆته‌دی
ده‌مێ ساڵ بوو‌
چاوه‌ڕێ بووم تاکو بێیته‌وه‌
که‌چی ئێستا دڵنیام و ئه‌زانم
تۆش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نما ئه‌ڕۆیت و نایایته‌وه
به‌ڵام دڵنیابه‌ ئازیزه‌که‌م
تــــۆ دڵ و ڕۆح و گیانمی.....
هه‌ر تۆم خۆش
ئه‌وێ تائه‌به‌دی

Sunday, July 09, 2006

له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی ئه‌ودا خۆرم لێ ئــــــــاوا بوو

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌گه‌ڵ که‌سدا قسه‌م نه‌کردوه‌ چونکه‌ ده‌زانم ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رم خیرا به‌رپه‌رچم ئه‌ده‌نه‌وه‌و دژی ڕاکانم ده‌وه‌ستن و پێم ده‌ڵین تۆ شێتیت... گوایه‌ من له‌چاوی ئه‌واندا شێتم.. قه‌یناکه‌ با به‌ شێتم له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌گه‌ر شێتیش بوبێتم لێم مه‌گرن چونکه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر من هاتوه‌ له‌ ژیاندا و ئه‌وه‌ی من چه‌شتوومه‌ که‌م که‌س چه‌شتوێتی ،
من که‌سێکم هه‌موو شتێک به‌ گیان و دڵ وه‌ره‌گرم بچوکترین ووشه‌ کارم تێده‌کات دنیام به‌ گاڵته‌ جاڕی نه‌گرتوه‌ و بڵێم گه‌ر كه‌ڵه‌شێریش نه‌بێت هه‌ر ڕۆژ ئه‌بیته‌وه‌ .
هه‌ندێک جار جڵه‌و بۆ بیرم شل ده‌که‌م به‌ڵام له‌ دۆزه‌خی حه‌سره‌ته‌کانی ڕابردوم ڕزگارم نابێت و یاده‌وه‌ریه‌کانی وه‌ک فیلمێکی سینه‌ما به‌به‌ر چاومدا ڕه‌ت ده‌بن ، نازانم چۆن خۆم ده‌ربازکه‌م له‌و یادانه‌ تا بتوانم ئاسوده‌ بژیم ، ئێوه‌ ئه‌وه‌تان زانیوه‌ که‌ یادگاری تاڵ بێت یاخود شیرین هه‌ر ده‌مانسوتێنێت و ئازارمان ئه‌دات.... ؟؟؟!!!
ئه‌بێت کێ بێت له‌م ساته‌دا هه‌ست به‌ منێکی نامۆی‌ دوور له‌ سۆز و خۆشه‌ویستی که‌سێکی ئازیزی بکـــــات.....؟؟؟ که‌سێک که‌ ته‌نها چرکه‌یه‌ک نه‌مه‌توانی دوور بم لێی ، که‌سێک که‌ خۆی فێری خۆشه‌ویستی کردم و ئاشنای کردم به‌ له‌زه‌ته‌کانی دنیــــا .
له‌ دڵه‌وه‌ ئه‌گریم هاواره‌ بێ ده‌نگه‌کانیشم ناگاته‌ گوێی تا بزانێت ئاسوده‌یی و ژیانی من له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی ئه‌ودا وه‌ک خۆر ئـــــاوا بوو .
ویستم فێڵ له‌گه‌ڵ خۆم و خه‌ڵکی دا بکه‌م به‌ڵام له‌هه‌ر جێگایه‌ک ناوی ئه‌بیستم گیانم ئه‌که‌وێته‌ له‌رزین . پڕ به‌دڵی خۆم ناتوانم لای که‌س ناوی بێنم و بڵێم ئێستاش خۆشم ئه‌وێت ، ده‌نا چاوم لێ سوور ده‌که‌نه‌وه‌و پێم ئه‌ڵێن تۆ شێتیت........
نه‌مه‌زانی دوور که‌وتنه‌وه‌ی هه‌ره‌سم پێ دێنێت و ناتوانم پیاوێکی ترم به‌م جۆره‌ خۆش بوێت .
حه‌ز ئه‌که‌م به‌ره‌و جێگایه‌ک هه‌ڵبێم ڕابردووم بیر باته‌وه‌ چونکه‌ ڕابردوو حه‌سره‌ت له‌ دڵی مندا زیندو ده‌کاته‌وه‌ ، له‌ زۆر که‌س وایه‌ ئێستا من به‌خته‌وه‌رم به‌ ئامانج و ئاسوده‌یی خۆم گه‌شتووم ..! به‌ڵام نازانن ئه‌م دڵه‌ی من وێرانه‌یه‌ پاش ماوه‌ی عه‌شقێکی به‌جێماوه‌ ته‌نها مه‌رگ ئه‌توانێت ڕزگارم بکات ...........................

Tuesday, June 06, 2006

نامه‌وێ چیتر منی ئافره‌ت......!!!!


نامه‌وێ چیتر منی ئافره‌ت ده‌ست دامێنت بم تاكو خۆشی و شادیم به‌ دیاری بۆ بێنی ، نامه‌وێ چیتر گوێ هه‌ڵبخه‌م بۆ نامۆیه‌ك تاكو هه‌واڵێكی تۆم بۆ بێنێ ، نامه‌وێ چیتر خه‌م ده‌ست بنێته‌ بینه‌ قاقام چاوی توڕه‌ی فرمێسكاویم پێ بنوقێنێ ، له‌ هێلانه‌ی خۆشه‌ویستیدا ده‌مێ ساڵ بوو چاوه‌ڕێت بووم و نه‌هاتیته‌وه‌ ، ئه‌وا منیش هه‌گبه‌ی خه‌مم جێدێڵم و ملی ڕێگای ژیانێكی نوێ ی به‌ختیار ئه‌گرمه‌ به‌ر ئه‌وبه‌ختیاریه‌ی كه‌ ساڵه‌های ساڵه‌ چاوه‌ڕێیم و به‌ دوایدا ڕائه‌كه‌م و لێم وونه‌ ، ئه‌مه‌وێ چیتر هه‌ست به‌ نامۆیی نه‌كه‌م و بڵێم هه‌م ئه‌مه‌وێ ئیتر خۆمم خۆش بوێت پێكه‌نینم خۆش بوێت، ئه‌مه‌ێت ئیتر منی ئــــا فره‌ت هه‌رگیز چۆك دانه‌ده‌م له‌به‌رده‌م زوڵم زۆرداری ڕۆژگاردا و نامه‌وێ ئیتر یاری به هه‌ستم بكه‌ن ده‌ لێم گه‌ڕێ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ گێژاوی خه‌می خۆما ئه‌تلێمه‌وه ده‌ستی هانام بۆ بردی به‌ڵام ده‌ستت نه‌گرتم و ئاوڕێكت لێ نه‌دامه‌وه ، ئیتر منی ئافره‌ت دڵ به‌ كام یادگاریت خۆش بكه‌م ؟؟؟؟ چ ووشه‌یه‌كت بێنمه‌وه‌ یــــاد تا بتوانم بۆ ساتێ بزه‌یه‌كی بۆ بكه‌م ؟؟؟؟ وینه‌كانت نامه‌كانت ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ كونجی ته‌نهاییان گرتوه‌ و لێم ڕاده‌مێنن بۆیه‌ منیش به‌ ناچاری هه‌ر هه‌موویانم له‌ سوچێكی ته‌نگ و تاردا هه‌ڵگرتوه ..... ماڵ ئـــاوا ئه‌ی ڕۆژانی به‌د به‌ختی ده‌رگای دڵم واڵا كردوه‌ بۆ به‌ختیاری بۆ ژیــــانێكی نوێی هاوسه‌رێتی......‌ ‌

Sunday, April 09, 2006

وڵاتی عه‌شق


گه‌ر ئه‌م جاره‌ بێیته‌وه‌
ئه‌تكه‌م به‌ وڵاتی عه‌شق و.....
منی غه‌ریبیش ڕێگا ئه‌گرم.....
تا له‌و سنوره‌ بپه‌ڕمه‌وه‌
زه‌مانێكه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیتام
خه‌و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆوه‌ ئه‌بینم
دڵی ته‌نیام زۆر بێزاره‌و....
شه‌وان ئه‌ستێره‌كان ئه‌دوێنم
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتووی
گه‌ڵا گه‌ڵا عومری گه‌نجیم
به‌ هه‌نیسكێ هه‌ڵئه‌وه‌رێ
هیواكانم بێ هه‌نگاون
زۆر ئه‌سته‌مه‌ ڕێگا بگرێ
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت شه‌پۆلێكی خوێناویه‌و
ئه‌مبـا به‌ره‌وسه‌د كاره‌ســــات
بگـــــــه‌ڕێوه‌.....
تاكوچیتر خه‌می دووریت
ئه‌رخه‌وانی خه‌ونه‌كانم نه‌وه‌رێنێ
ده‌نـــــا ئه‌م غوربه‌ته‌ فرمێسكی
په‌شیمانیت پێ ئه‌ڕژێنێ...