چاو به فرمێسک
مات و عاجزم
پڕ له گریانه قوڕگم
ئه‌مشـــه‌و.....
سه‌رم مه‌سته
به‌یادی یاده‌کانی تۆ
زۆرت بیر ئه‌که‌م
ئه‌مشــه‌و.....
ئاگری دووریت
به‌ربۆته گیانم
ته‌نیام بۆت سووتاوم
ئه‌مشــه‌و.....
وه‌ره لام ته‌نیا بۆ ساتێ
دڵه‌ی خه‌مبارم په‌رێشانه
ئه‌مشــه‌و.....
تۆ خۆت پێت ووتم شه‌وانه
عاشقه‌کان ده‌سوتێن و
ده‌بن به مۆم
که‌چی ڕۆشتی و جێت هێشتم
ئاوڕێکت نه‌دایه‌وه
له دڵه‌ی پڕ سوێم
ئێستاش به دڵ پێت ئه‌لێم
تو خوا وه‌ره با تێر بۆنتکهم
ئه‌مشــه‌و.....
Thursday, December 11, 2008
Saturday, December 23, 2006
کـــــام سه‌ری ساڵ

به زمانی کچێکی 8 ساڵه‌وه بۆ باوکی
بابه بۆ ئه‌م سه‌ری ساڵه
چیت بۆ کڕیم چیت بۆ ناردم...؟؟
چۆن یادی منت کرده‌وه.....
وات ئه‌زانی وه‌کو جاران له‌لاتم....؟؟؟
چۆن ده‌ستت هێنابهسهرما...
چۆن له‌باوه‌شت گرتم...؟؟؟
بۆ ته‌مه‌ن درێژی من
کــــام دوعایه‌ت بۆکردم..؟؟؟
بابه من تۆم زۆر خۆش ئه‌وێ
ئه‌ی بۆ نایه‌ی به‌لامه‌وه
هه‌تا ئێستا نه‌تبینیووم...
به‌جلی قوتابخانه‌وه....
بابه ئه‌ی له‌گه‌ڵ کێ بڕۆین
له دوانزه‌ی شه‌وا بۆ ده‌رێ.....؟؟؟
کێ جانتای پڕ فیشه‌که شێته‌و ده‌مه‌قاچان
بابهشانیاو من هه‌ڵگرێ....؟؟؟
ئه‌ی کێ بۆمان پێ بکه‌نێ و
گاڵته‌و گه‌مه‌مان له‌گه‌ڵ بکـــا...؟؟
لهعهزرهتی کزه‌ی سه‌رما
ده‌ستی تهزیومان ماچ بکـــا...؟؟
جا کهتهقهو تۆق که‌م بۆوه
ئه‌چینه‌وه ماڵه‌که‌مان..
له‌سه‌رما چۆن بڕۆمه‌وه..
کێ ئه‌مکاته قه‌ڵادۆشکان...؟؟؟
ئه‌م جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌ش
چۆن به‌ته‌نیا بکه‌م هه‌مدیسان...
ساڵی پاریش هه‌ر به‌ته‌نیا بووین
بۆ ڕۆیشتی و ئێمه‌ت به‌جێهێشت
بــــابه گیان.....؟؟
بۆ ساڵی داهاتوو بابه
من حه‌ز ئه‌که‌م له‌گه‌ڵمان بی
له‌نێوان من و خووشکه‌کانم
تـــۆ مۆمی سه‌ری ساڵمان بی
ئه‌وسا ئه‌ڵێم ڕاستهجهژنهو
ساڵێکی تازه هاته‌وه...
چی خه‌می پارو پێراره
هه‌موویمان بیر ئه‌باته‌وه...
ئێمه‌ت بیر نه‌چێت بابه‌گیان
ئه‌م هه‌موو دێڕه‌م بۆ ووتویت
ئه‌زانم ماوه‌ی چوار ساڵه
تۆش له ئێمهدابڕاوویت
ئێمه‌ش حه‌ز ئه‌که‌ین
له‌هه‌موو جهژنێکــــا
تۆ له‌گه‌ڵمان بی
ئه‌زانم که‌تۆش ناته‌وێ
دوور له ئێمه‌و به‌ته‌نیا بی
جه‌ژنت پیرۆز بێت بابه گیان
ئێمه چاوه‌ڕێین بۆ ساڵی داهاتوو
بزانین هه‌قی ئه‌م چوار ساڵه‌مان چۆن
بۆ ئه‌که‌یته‌وه زوو به زوو....
Tuesday, October 31, 2006
ته‌مه‌ن
ئه‌وا ساڵێکی تریش له‌ته‌مه‌نم ڕۆی
که‌چی دڵم هه‌ر شهیدایهو وه‌ک خۆیه‌تی
مۆمی 36 ساڵه‌ی ته‌مه‌نم کوژانده‌وه ئه‌مڕۆ
که‌چی هێشتا
خه‌ونه‌کانم هه‌ر نه‌هاتۆته‌دی
ده‌مێ ساڵ بوو
چاوه‌ڕێ بووم تاکو بێیته‌وه
که‌چی ئێستا دڵنیام و ئه‌زانم
تۆش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نما ئه‌ڕۆیت و نایایتهوه
به‌ڵام دڵنیابه ئازیزه‌که‌م
تــــۆ دڵ و ڕۆح و گیانمی.....
هه‌ر تۆم خۆش
ئه‌وێ تائه‌به‌دی
که‌چی دڵم هه‌ر شهیدایهو وه‌ک خۆیه‌تی
مۆمی 36 ساڵه‌ی ته‌مه‌نم کوژانده‌وه ئه‌مڕۆ
که‌چی هێشتا
خه‌ونه‌کانم هه‌ر نه‌هاتۆته‌دی
ده‌مێ ساڵ بوو
چاوه‌ڕێ بووم تاکو بێیته‌وه
که‌چی ئێستا دڵنیام و ئه‌زانم
تۆش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نما ئه‌ڕۆیت و نایایتهوه
به‌ڵام دڵنیابه ئازیزه‌که‌م
تــــۆ دڵ و ڕۆح و گیانمی.....
هه‌ر تۆم خۆش
ئه‌وێ تائه‌به‌دی
Sunday, July 09, 2006
له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی ئه‌ودا خۆرم لێ ئــــــــاوا بوو
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له‌گه‌ڵ که‌سدا قسه‌م نه‌کردوه چونکه ده‌زانم ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رم خیرا بهرپهرچم ئه‌ده‌نه‌وه‌و دژی ڕاکانم ده‌وه‌ستن و پێم ده‌ڵین تۆ شێتیت... گوایه من له‌چاوی ئه‌واندا شێتم.. قه‌یناکه با به شێتم له قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌گه‌ر شێتیش بوبێتم لێم مه‌گرن چونکه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر من هاتوه له ژیاندا و ئه‌وه‌ی من چه‌شتوومه که‌م که‌س چه‌شتوێتی ،
من که‌سێکم هه‌موو شتێک به گیان و دڵ وه‌ره‌گرم بچوکترین ووشه کارم تێده‌کات دنیام به گاڵته جاڕی نه‌گرتوه و بڵێم گه‌ر كه‌ڵه‌شێریش نه‌بێت هه‌ر ڕۆژ ئه‌بیته‌وه .
هه‌ندێک جار جڵه‌و بۆ بیرم شل ده‌که‌م به‌ڵام له دۆزه‌خی حه‌سره‌ته‌کانی ڕابردوم ڕزگارم نابێت و یاده‌وه‌ریه‌کانی وه‌ک فیلمێکی سینه‌ما به‌به‌ر چاومدا ڕه‌ت ده‌بن ، نازانم چۆن خۆم ده‌ربازکه‌م له‌و یادانه تا بتوانم ئاسوده بژیم ، ئێوه ئه‌وه‌تان زانیوه که یادگاری تاڵ بێت یاخود شیرین هه‌ر ده‌مانسوتێنێت و ئازارمان ئه‌دات.... ؟؟؟!!!
ئه‌بێت کێ بێت له‌م ساته‌دا هه‌ست به منێکی نامۆی دوور له سۆز و خۆشه‌ویستی که‌سێکی ئازیزی بکـــــات.....؟؟؟ که‌سێک که ته‌نها چرکه‌یه‌ک نه‌مه‌توانی دوور بم لێی ، که‌سێک که خۆی فێری خۆشه‌ویستی کردم و ئاشنای کردم به له‌زه‌ته‌کانی دنیــــا .
له دڵه‌وه ئه‌گریم هاواره بێ دهنگهکانیشم ناگاته گوێی تا بزانێت ئاسوده‌یی و ژیانی من له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی ئه‌ودا وه‌ک خۆر ئـــــاوا بوو .
ویستم فێڵ له‌گه‌ڵ خۆم و خه‌ڵکی دا بکه‌م به‌ڵام له‌هه‌ر جێگایه‌ک ناوی ئه‌بیستم گیانم ئه‌که‌وێته له‌رزین . پڕ به‌دڵی خۆم ناتوانم لای که‌س ناوی بێنم و بڵێم ئێستاش خۆشم ئه‌وێت ، ده‌نا چاوم لێ سوور ده‌که‌نه‌وه‌و پێم ئه‌ڵێن تۆ شێتیت........
نه‌مه‌زانی دوور که‌وتنه‌وه‌ی هه‌ره‌سم پێ دێنێت و ناتوانم پیاوێکی ترم به‌م جۆره خۆش بوێت .
حه‌ز ئه‌که‌م به‌ره‌و جێگایه‌ک هه‌ڵبێم ڕابردووم بیر باته‌وه چونکه ڕابردوو حه‌سره‌ت له دڵی مندا زیندو ده‌کاته‌وه ، له زۆر که‌س وایه ئێستا من به‌خته‌وه‌رم به ئامانج و ئاسوده‌یی خۆم گه‌شتووم ..! به‌ڵام نازانن ئه‌م دڵه‌ی من وێرانه‌یه پاش ماوه‌ی عه‌شقێکی به‌جێماوه ته‌نها مه‌رگ ئه‌توانێت ڕزگارم بکات ...........................

Tuesday, June 06, 2006
نامه‌وێ چیتر منی ئافره‌ت......!!!!

نامه‌وێ چیتر منی ئافره‌ت ده‌ست دامێنت بم تاكو خۆشی و شادی‌م به دیاری بۆ بێنی ، نامه‌وێ چیتر گوێ هه‌ڵبخه‌م بۆ نامۆیه‌ك تاكو هه‌واڵێكی تۆم بۆ بێنێ ، نامه‌وێ چیتر خه‌م ده‌ست بنێته بینه قاقام چاوی توڕه‌ی فرمێسكاویم پێ بنوقێنێ ، له هێلانه‌ی خۆشه‌ویستیدا ده‌مێ ساڵ بوو چاوه‌ڕێت بووم و نه‌هاتیته‌وه ، ئه‌وا منیش هه‌گبه‌ی خه‌مم جێدێڵم و ملی ڕێگای ژیانێكی نوێ ی به‌ختیار ئه‌گرمه به‌ر ئهوبهختیاریهی كه ساڵه‌های ساڵه چاوه‌ڕێیم و به دوایدا ڕائه‌كه‌م و لێم وونه ، ئه‌مه‌وێ چیتر هه‌ست به نامۆیی نه‌كه‌م و بڵێم هه‌م ئه‌مه‌وێ ئیتر خۆمم خۆش بوێت پێكه‌نینم خۆش بوێت، ئه‌مه‌ێت ئیتر منی ئــــا فره‌ت هه‌رگیز چۆك دانه‌ده‌م له‌به‌رده‌م زوڵم زۆرداری ڕۆژگاردا و نامه‌وێ ئیتر یاری به هه‌ستم بكه‌ن ده لێم گه‌ڕێ چه‌ندین ساڵه له گێژاوی خه‌می خۆما ئه‌تلێمه‌وه ده‌ستی هانام بۆ بردی به‌ڵام ده‌ستت نه‌گرتم و ئاوڕێكت لێ نه‌دامه‌وه ، ئیتر منی ئافره‌ت دڵ به كام یادگاریت خۆش بكه‌م ؟؟؟؟ چ ووشه‌یه‌كت بێنمه‌وه یــــاد تا بتوانم بۆ ساتێ بزه‌یه‌كی بۆ بكه‌م ؟؟؟؟ وینهكانت نامه‌كانت ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ كونجی ته‌نهاییان گرتوه و لێم ڕاده‌مێنن بۆیه منیش به ناچاری هه‌ر هه‌موویانم له سوچێكی ته‌نگ و تاردا هه‌ڵگرتوه ..... ماڵ ئـــاوا ئه‌ی ڕۆژانی به‌د به‌ختی ده‌رگای دڵم واڵا كردوه بۆ به‌ختیاری بۆ ژیــــانێكی نوێی هاوسه‌رێتی......
Sunday, April 09, 2006
وڵاتی عه‌شق

گه‌ر ئه‌م جاره بێیته‌وه
ئهتكهم به وڵاتی عه‌شق و.....
منی غه‌ریبیش ڕێگا ئه‌گرم.....
تا له‌و سنوره بپه‌ڕمه‌وه
زه‌مانێكه له چاوهڕوانیتام
خه‌و به گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆوه ئه‌بینم
دڵی ته‌نیام زۆر بێزاره‌و....
شه‌وان ئه‌ستێره‌كان ئه‌دوێنم
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتووی
گه‌ڵا گه‌ڵا عومری گه‌نجیم
به ههنیسكێ هه‌ڵئه‌وه‌رێ
هیواكانم بێ هه‌نگاون
زۆر ئه‌سته‌مه ڕێگا بگرێ
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت شه‌پۆلێكی خوێناویه‌و
ئهمبـا بهرهوسهد كارهســــات
بگـــــــهڕێوه.....
تاكوچیتر خه‌می دووریت
ئه‌رخه‌وانی خه‌ونه‌كانم نه‌وه‌رێنێ
دهنـــــا ئه‌م غوربه‌ته فرمێسكی
په‌شیمانیت پێ ئه‌ڕژێنێ...
Monday, March 20, 2006
نه‌ورۆزی 2706 ی كوردی
ئه‌مڕۆ جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌و سلێمانی پڕ ه له بۆنی گوڵه نێرگز و گووڵاڵهو شه‌وبۆ شاره‌كه‌م ڕه‌نگی سه‌وزی گرتوه‌و له چوار لای شاره‌وه ئاگر كراوه‌ته‌وه شه‌قامه‌كان باوه‌شی بۆ پیاده‌كان كردۆته‌وه خۆریش به‌ئاسمانه‌وه ئه‌دره‌وشێته‌وه.... چه‌ن حه‌زم ئه‌كرد ئێستا منیش له‌وێ بوومایه تا به‌و دیمه‌نانه ماندوێتی و خه‌مۆكی 13 ساڵ نامۆیی هه‌نده‌رانم له بیر بچوایه،، به‌بۆنی نێرگز ئازاری جه‌سته‌م ده‌ركردایه ،، به‌و ئاگره به‌تینه تیشكی چاوم به‌هێز كردایه.. له دڵه‌وه ئه‌گریم بۆ خه‌ریبیم بۆ كوردستان بۆ سلێمانی شاره بهجێماوهكهم شاری منداڵی و كه‌س وكاره‌كه‌م... به‌ڵام داخه‌كه‌م له‌م دووریه‌وه هیچم پێ ناكرێت ته‌نها ئه‌توانم بڵێم جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز بێت له ئێوه‌و له كورد ستانهكهم.......
Tuesday, February 14, 2006
ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئاشقانه..
ئه‌مه‌وێ شیعرێکت بۆ بنووسم
به‌ڵام چی بهدڵهی شکاوم بڵێم
کهڕێنادا بهپێنووسم....!!
وه‌کوو جاران بۆت ده‌ربڕم
له‌شیعرێکا هه‌ست و سۆزم
باسی چی بکه‌م له‌چی بدووێم....؟؟
من ناتوانم هه‌رگیز...
چاو له ڕابردووت بپۆشم....!!
بۆ پێم ناڵێی..،
وویژدانت چۆن ڕێگای پێدای
بڕۆیت و به‌جێم بێڵی...؟؟
چۆنت توانی
ئه‌ڵقه‌ی که‌سێکی نامۆ لهپهنجهکهی...؟؟
ئه‌وه‌ی تۆکردت خیانه‌ت بـــوو
بێ وه‌فایی و ڕوو ڕه شی
به‌رامبه‌ر ئهوئهشقهپاکهی من بوو
ڕۆژانێ بوو خۆشم ئه‌ویستی،، زیاتر له‌خۆم
فریووت دام تا بۆت بتوێمه‌وه،، وه‌کو مۆم
به‌ڵام ئێستاکه ئه‌ودڵه‌ی جارانم مردووه
په‌شیمانم له‌و ڕۆژانه‌ی که‌تۆم تیاناسیوه
دوواین ووشه‌م بۆ تۆی بێوه‌فا ئه‌وه‌یه
هه‌رچیت لایهلهنامهی دڵداری و هه‌رچی وێنه‌یه
به‌ئاگری عه‌شقی ڕابردوومان...
هه‌رهه‌موویان بسوتێنه
بڕۆ نامه‌وێ چیتر بتبینم....
تـــۆ غرووری تۆ دۆڕاوی
تۆ که‌سێکی سه‌رگه‌ردانی
په‌شیمانی......په‌شیمانی

Sunday, January 08, 2006
سه‌فه‌رێكی كوردستان و چه‌ند باسێكی خۆم

سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی كوردستان‌م سێ هه‌فته‌ی خایاند‌و زۆر جیاوازبووله هه‌موو باره‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌كانی پێشوومدا، پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه‌وێ بۆتان باس بكه‌م كه‌چه‌ند دڵ خۆش بووم كاتێك فڕۆكه‌كه نیشته‌وه خۆم بینی كه من ڕاسته‌وخۆ وا له كوردستان‌م، چاوم به‌ملاو ئه‌ولای خۆمدا ئه‌گێڕا ته‌ماشام ئهكردههمووی هاوزمانی خۆمه‌و به كوردی قسه ئه‌كه‌ن ووتم تۆ بڵێیت خه‌و نه‌بێت و ئێستا به ده‌نگ و هاواری جه‌ندرمه‌یه‌كی توركی كه هاوار بكات به‌سه‌رما وبه ده‌مووچاوێكی گرژوتوڕهوه پێم بڵێت له كوێوه هاتویت ؟ ئه‌چیت بۆ كوێ ؟ جانتاكانت بكه‌ره‌وه با بیانپشكنم خه‌به‌رم نه‌بێته‌وه!!!! به‌ڵام پاش كه‌مێك خۆم دیه‌وه ئه‌وه به‌ڕاست من وا له شاری هه‌ولێری دێرینم !! ئه‌وه منم بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ئه‌شكه‌نجه خۆم ئه‌بینمه‌وه له كوردستان...؟،ئه‌وه منم پاش چوار كاژیرله هه‌نده‌رانه‌وه هاتمهخاكی كوردستان و ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌م لێ ئه‌گیرێت له‌لایه‌ن كارمهندو فه‌رمانبه‌ره‌كانه‌وه وه بهشێوهێهكی زۆر جوان پێشوازیم لێ ئه‌كه‌ن..!؟ چیتر ئــازار نادرێم له‌لایه‌ن تورك و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه‌و ناشكێنرێم ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من كوردم به‌ناو خاكی ئه‌واندا ئه‌مه‌وێت بچمه‌وه وڵاته‌كه‌م.. به‌ڕاستی له‌و ساته‌دا زۆر دڵ خۆش بووم هه‌ستم ئه‌كرد كه منیش وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكی ترخاوهن وڵاتم،
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم ڕاسته‌وخۆ كه‌وتمه ڕێ به‌ره‌و شاره‌كه‌م شاری سلێمانی شاری منداڵی ویادگارهكانم ئه‌و شاره‌ی كه 24 ساڵ تێیدا ژیام و وام زانی گه‌ر جێی بێڵم ئیتر خه‌م و ئـــازارهكانم ساڕ‌ێژ ئه‌بن ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌م بووبه خه‌م و به‌رۆكی به‌رنه‌دام...له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ستێكی خۆشم هه‌بوو كاتێك چاوم به كه‌س و كاروهاوڕێكانم كه‌وت، ڕۆژانه‌م به‌چوونه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕوپیاسهكردنی شه قاماكان به‌سه‌ر ئه‌برد،شه‌وانیشم به‌قسه‌ی خۆش و نه‌سته‌قی به‌ر ئــاگردان به‌ڕێ ئه‌كرد،، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌خایاند له هه‌فته‌ی دووهه‌مدا ڕوو به ڕوی چه‌ن كێشه‌یه‌كی خێزانی بوومه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كدا..به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ ڕێگایه‌كم نهدۆزیهوهكه تروسكاییه‌ك ڕوناكی تیا به‌دی بكه‌م وئه‌و ڕێگایه هه‌ڵبژێرم، به‌ناچاری بڕیارێكی زۆر سه‌ختم دا.
هێشتا زامی هه‌فته‌ی دووهه‌مم ساڕ‌ێژ نه‌ببوو ، له هه‌فته‌ی سێهه‌مدا كه‌سێكی ئازیزمان كۆچی دوایی كرد‌و به‌شداری پرسه گێڕان و ماته‌مینی بووم.. شه‌وانه بێ فرمێسك ڕشتن سه‌رم له‌سه‌ر سه‌رین نه‌ئه‌كرد هه‌میشه له‌بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵدا بووم تابه‌ره‌به‌یان...كاتێك پێم زانی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م چه‌ن ڕۆژێكی دیكه‌ی ماوه‌و ئه‌بێت خۆم ئاماده‌بكه‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه...به دڵێكی شكاوه‌وه ماڵئــاوایم له‌سلێمانی كرد‌و به‌ره‌و هه‌ولێر كه‌وتمه ڕێ و گه‌ڕامه‌وه هه‌نده‌ران ...ئه‌مه‌ش باسی سه‌فه‌ره‌كه‌ی كوردستان‌م بوو به‌ڵام ئه‌بێت كێ هه‌ست به‌م دڵه شكاوه‌ی من بكات..........؟؟؟؟؟
Thursday, January 05, 2006
ته‌مه‌نی عه‌شق 05.01.02
ئه‌مڕۆ مۆمی چواره‌م ساڵی عه‌شقی ئێمه دائه‌گیرسێ
به ئــاگری مۆمی عه‌شق سه‌دان ئاگر هه‌ڵئه‌ستێ
ته‌مه‌نی عه‌شقی من و تۆ واچوار ساڵ ڕۆی به‌بێ هۆشی
نه من ساتێ حه‌زم دی لێت نه‌تۆش ساتێ لات بوو خۆشی
ئه‌مڕۆ مۆمی عه‌شقی ئێمه هه‌ر ده‌سوتێ و ناكوژێته‌وه
سووتانی دڵ وه‌كو مۆمه هه‌تا ئه‌به‌د نابڕێته‌وه
ئه‌مڕۆ عه‌شقی دڵی ئێمه به‌ته‌مه‌ن عه‌شقێكی پیره
به‌ڵام پیری ئاخر شه‌ڕه و هه‌رده‌م له شادی یه‌خسیره

Monday, November 07, 2005
دوا دیـــدار
په‌نجه ته‌زیوه‌كانم له نێو په‌نجه‌كانی نا بوو بارانیش جه‌سته‌ی سڕمانی له ئاوههڵكێشابوو هه‌نگاوه‌كانمان زۆر به هێمنی ده نا، جار جاره‌ش به تیله‌ی چاو ئهمانڕوانیه یه‌كتر هه‌ر یه‌كه‌مان له دڵی خۆیدا شتێكی ئه‌وت... تۆ بڵێیت ئه‌مه دوا دیدار بێت..؟؟ تۆ بڵێيت جارێکی تر شه‌قامه‌كان هه‌نگاوه‌كانمان بگرێته ئــامێز ؟؟ تۆ بڵێیت جارێكی تر هه‌ناسه‌م پڕكه‌م له شنه‌ی عه‌تری لێوی و چاوم ببڕمه چاوه مه‌نگه‌كانی ؟؟ له‌و ساته‌دا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ستم زۆر لاواز بوو پرسیاره‌كانم بێ وه‌ڵام بوو بۆیه هێچم بۆ ناوتراو زارم بێ كه‌لام بوو.. به‌ڵام دڵم پێی وتم ئه‌مه دوا دیداره... ئه‌مه دوا دیداره... هه‌ر بۆیه ڕوخسارمان گه‌لێ ماته‌مینی پێوه دیار بوو كاتێك گهشتینهنزیكی ماڵه‌وه، به هێمنی په‌نجه له‌رزۆكه‌كانم له نێوان په‌نجه‌كانیدا هێنایه ده‌ره‌وه به نه‌رمه هه‌نگاوێك لێی دوور كه‌وتمه‌وه وجار جاره‌ش ئاوڕێكم لێ ئه‌دایه‌وه، ئه‌موویست هه‌نگاوه‌كانم زیاد بكه‌م به‌ڵام پێم نه‌بوو بڕۆم ئه‌تووت بزمارێكی ڕه‌قم و له‌دار كوتراوم ،له ناكاو ئــاوڕیكم دایه‌وه‌و به ڕاكردن چوومهوهلای ده‌ستم له ملی كرد‌و لێوم له‌سه‌ر لێوی دانا و هه‌ناسه‌مان تێكه‌ڵ یه‌ك كرد ڕیزێ دڵۆپی فرمێسك له‌چاوانمان ئه‌باری.. حه‌زم ئه‌كرد له‌و كاته‌دا ته‌نها بۆ یه‌ك چركه گشت یاساودهستورهكانی جیهان به ده‌ست من بوایه هه‌مووئه‌و بیر‌و بۆچونه كۆنه په‌رستیانه پێشێل بكه‌م و بیان گۆڕم كه من و ئه‌و و هه‌زارانی وه‌ك ئێمه‌ش تا ئێستا پێوه‌ی ئه‌ناڵێنین...بۆ جاری دووه‌م په‌نجه‌كانم له نێوان په‌نجه‌كانی هێنایه ده‌ره‌وه و جه‌سته‌م له جه‌سته‌ی جودا بۆوه‌و هه‌تا دوا ساتی له چاو وونبوون ئاوڕمان بۆ یه‌ك ئه‌دایه‌وه...ئــه‌و ڕۆشت وله‌و كاته‌وه چاوم پێی نه‌كه‌وتۆته‌وه كۆمه‌ڵێك ئازار‌و خه‌فه‌ت و ژانیشی بۆ من جێهێشت، ته‌نها ئه‌وه‌ی فه‌رامۆشی به دڵی من ئه‌دات وێنهكانێتی به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌یر كردنی هه‌ر وینه‌یه‌كی پێكی شادی و مه‌رگ ئه‌نۆشم وهێدی هێدی ئه‌توێمه‌وه.......ئــه‌و ڕاستگۆ بوو منیشی خۆش ئه‌ویست منیش شــهیدای ئه‌و بووم به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی لێك جودا كردهوهكهسهكانی ده‌وروبه‌ری بوون كهنهفام بوون كه بیر‌و بۆچونی كۆمهلایهتیان له پله‌و پایه‌یه‌كی نزمدا بوو........بمرێ كۆنه په‌رستی .......بمرێ عه‌شیره‌تچێتی......بمرێ ئه‌و كلتوره كۆنه نـــابهجێیهی كه به‌زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌رمانداو ئه‌بێت ملكه‌چی بین.....!!!
Wednesday, November 02, 2005
تـــــۆ......
ووشه‌ی ناسك نه‌ما له‌فه‌رهه‌نگا...
نه‌یكه‌م به دیـــاری و بۆت نه‌نێرم
كاتێك ئه‌هاتیه لام....
ده‌ست و په‌نجه‌م ئه‌كرده شانه
تاكو پرچی لوولتی پێ دابێنم
ڕۆژانێ بوو تینوی لێوم
ئاوی لێوتی ئه‌خوارده‌وه
كه‌چی ئێستا له یادێكا ماچه‌كانم
ئاوی دڵت ناخواته‌وه......!!
ڕۆژێ نه‌بوو هه‌زاران جار
خۆم نه‌كه‌مه قوربانی تـــۆ....
هێنده پیرۆز بووی له‌لام
سوێندم ئه‌خوارد به چاوی تـــۆ...
شــهوێك نه‌بوو وه‌كو مۆمێك
نه‌توێمه‌وه بۆ خه‌نده‌ی تـــۆ....
كه‌چی ئێستا وا به‌ته‌نهام
گوێ هه‌ڵده‌خه‌م بۆ ده‌نگی تـــۆ....
ههتــــا مردن چاوه‌ڕوانم
بۆ ســـــاتێكی بینینی تـــۆ
بۆ ســــاتێكی بینینی تــــۆ
Monday, October 31, 2005
ئــــــاخ ته مه ن
ئه‌وا ساڵێکی تريش لهتهمهنـــم ڕۆی..كه‌چی دڵم وه‌ك خۆیه‌تی..ئه‌وا مۆمێكی تریشم له‌ته‌مه‌نم كوژانده‌وه ئه‌مڕۆ ...كه‌چی خه‌ونه‌كانم هێشتا نه‌هاتۆته دی...(من) ئه‌زانم ته‌مه‌ن ئه‌ڕواو نایه‌ته‌وه ...به‌ڵام (تـــۆ) دڵ و گیانمی ...هه‌ر تۆم خۆش ئه‌وێت تـــــا ئه‌به‌دی........!!!
Friday, October 28, 2005
نيوه شــه و
كات ژمێر دووی شه‌و بوو هێشتا نه نووستبوم ، ئه‌و شه‌وه نازانم بۆ هه‌ر له خۆمه‌وه هه‌ستم به ئازار‌و نامۆیی ئه‌كرد، نازانم بۆ خه‌و له چاوم تۆرابوو بیری ئه‌وم ئه‌كرد؟؟ یاخود زامی یاده‌كانی بێ ئۆقره و بێ خه‌وی كردبوم، ژوره‌كه‌م له‌به‌ر دوكه‌ڵی جگه‌ره په نگی خواردبۆوه، به‌په‌له هه‌ستام په‌نجه‌ره‌كه‌م كرده‌وه تاكو دوكهلهكه پچێته ده‌ره‌وه..كه‌مێك وه‌ستام ڕوانیمه كووچه‌و شه‌قامه‌كان گڵۆپه زه‌رده‌كان به ئاسته‌م دهتروسكانهوهله خشپه‌ی دار سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر گوێت له ده‌نگی هیچی ترنه‌بوو..چاووم دیمه‌نی ئه‌و كچ و كوڕه‌ی ئهقۆستهوه كه‌به ئه‌سپایی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕین و ده‌ستیان له‌ده‌ستی یه‌ك نابوو، منیش له‌و ساته‌دا هه‌زارو یه‌ك خه‌یاڵ به‌به‌ر ده‌رگای ئیلهاممدا ڕادهبووردن باشه من بۆچی وام لێهات ؟؟؟ تاوانی من بوو یان ئـــه‌و ؟؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆشی ئهوویستم بۆ وای لێكردم ؟؟ ....تۆ بڵێیت ئێستا ئاگای له دڵی من بێت تۆ بڵێیت ئه‌ویش وه‌ك من ئێستا خه‌و له چاوانی تۆرابێت ؟؟؟
هه‌ر خۆشم به‌خۆمم ئه‌وت به‌خوا من بێ ئه‌قڵ و بێ ده‌ماخم ئێستا ئه‌و له‌شیرین خه‌ودایه كه‌ی ئـــاگای له منه..به هیمنی چووم ده‌رگای ژووری منداله‌كانم كرده‌وه تا توانیم تێم ڕوانین ئه‌تووت په‌ری بچكۆله‌ن و له ناو هه‌وری ئاسمانی شین‌دا نووستون،وه‌ك فیلمی سینه‌ما ئه‌و ڕۆژانه‌م هاته‌وه پێش چاوكه چۆن بهرهبوونه سهروپۆتهڵاكی باوكیان كاتێك له ئیش ئه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵێ به باوكه باوكه دوای ئه‌كه‌وتن،هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌یوویست باسی ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ بكات كه جۆن به‌سه‌ری بردوه..وه‌ك گۆمێكی مه‌نگم لێهات،جوڵه‌م نه‌كرد ترپه‌ی دڵم وورده وورده به‌ره‌و زیاد بوون ده‌رۆی،كه‌فی ده‌مم كۆمه‌ڵێك وشه توڕه‌یان ده‌رده‌بڕی..خوا تۆڵه‌ی من و ئه‌و مناڵه بێ باوكانهت لێ بكاتهوهئاخر ئه‌وان تاوانیان چی بوو..؟؟؟ده‌رگاكه‌م داخستوو ژوره‌كه‌م جێهێشت و هاتمه‌وه به‌ر په‌نجه‌ره‌كه ، فرمێسكی په‌شیمانی له چاوانما قه‌تیس مابوو هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌م هاتنه‌وه پێش چاوو كه چۆن یه‌كمان ناسی وبهشهرمهوه پێم ووت (خۆشم ئهووێیت)..داخه‌كه‌م خۆزگه هه‌ر ئه‌وساته پێم له‌دڵی خۆم ئه‌ناو ئه‌و ووشه‌یه‌م نادركان تا ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه به‌چاوی خۆم نه‌بینم و خۆم ماڵ وێران نه‌كه‌م.. به‌درێژایی چوار ساڵ من خۆم خه‌ڵه‌تاند خۆشه‌ویستی ئه‌و وای لێكردم كه‌بیر له هیچ شتێك نه‌كه‌مه‌وه...ئه‌وێكی بێ وهفــــا...،كه بووه گێژهڵوكهو من و منداڵه‌كانمی له‌ناخی زه‌ویدا هه‌ڵكه‌نی..له ناكاو شریخه‌ی هه‌وره تریشقه به ئاگای هێنامه‌وه‌و بارانینیش نم نم ئه‌باری ئه‌ویش ئه‌گریا بۆ من و منیش بۆ ئــــه‌و.....!!! شه‌ماڵی بزێویش جار جاره خۆی ئه‌كرد بهمدیو په‌نجه‌ره‌كه‌دا و سه‌رو قژهتێك ئاڵاوهكهمی بڵاو ئه‌كرده‌وه، ده‌ستێكم به‌چاوه ته ڕهكانمدا هێناوفرمێسكهكانم سڕی، ئاخێكی قووڵم هه‌ڵكێشا و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه هاتمه سه‌ر جێگاكه‌م وه‌ك هه‌موو شه‌وه‌كانی تر و لیی خه‌وتم.....

بیرت ئــــــهكهم
له كــوێیت؟؟؟
Subscribe to:
Posts (Atom)